مەسرور بارزانی و عەبدولمەهدی جەخت لە دوورخستنەوەی عێراق لە گۆڕەپانی ململانێکان دەکەنەوە

11-01-2020
نیشانەکردن سەردانی عەبدولمەهدی بۆ کوردستان
A+ A-

 

لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد. مەسرور بارزانی رایگەیاند، جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جیددی هەیە.
 
لەکۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرەکان ئامادەبوون، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بنەمایەکی باشیان بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی داناوە و ئێستاش دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو دانیشتوانی عێراق بێت.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جیددی هەیە کە گرفتەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربکرێن.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەدا، داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیددییە بۆسەر تەواوی عێراق، بۆیە پێویستی بە هەماهەنگیەکی زیاتر هەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانان.

 

دەقی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
 
ئەمڕۆ شەممە 11/1/2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی کرد.
 
لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرەکان ئامادەبوون، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
 
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بنەمایەکی باشیان بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی داناوە و ئێستاش دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو دانیشتوانانی عێراق بێت.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، کە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جیددی هەیە کە گرفتەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیدیە بۆسەر تەواوی عێراق، بۆیە پێویستی بە هەماهەنگیەکی زیاتر هەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانان.
 
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە عێراق دووربێت لە ململانێی هەرێمی و دەرەکی و پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بپارێزێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە