عادل عەبدولمەهدی: کار بۆ هێورکردنەوەی عێراق دەکەین
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند "کار بۆ هێورکردنەوەی عێراق دەکەین و دەمانەوێ عێراقێکی بەهێزمان هەبێ و بە بەهێزی کاروبارەکانی عێراق بەڕێوەببەین".
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ کۆسرەت رەسوول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند ئەندامێکی یەکێتی کۆبووەوە".
لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقدا هاتووە "لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا هەردوولا پرسی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ رێگرتن لە هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی داعش و بڕیاری کشاندنەوەی هێزە بیانییەکانیان لە عێراق تاوتوێ کرد، جەختیان کردەوە لەسەر بەهێزکردنی دەوڵەت و بڕیاری عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی نیشتمانی و رێگرتن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و دوورخستنەوەی لە ململانێکان".
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە کردووە کە مەبەستێکی سەردانەکەی رێکخستنی دەروازە سنوورییەکان و گومرگە لەگەڵ ئامادەکردنی بودجەیەکی گشتی لەسەر بنەمای دروست.
ئەمڕۆ شەممە 11-1-2020 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا و دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی شاندەکەی سەردانی سلێمانییان کرد و ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا.