لە مۆسکۆ پێشانگەی پەیکەرە سەهۆڵییەکان کرایەوە
رووداو - مۆسکۆ
لە مۆسکۆ پێشانگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی پەیکەر لە سەهۆڵ کرایەوە، کارەکانی پێشانگەکە ئاماژەن بۆ پێشوازی رووسیا لە جامی جیهانی، کە بڕیارە لە حوزەیرانی ئەمساڵ لەو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت.
پێشانگەکە لە هەشت بەش پێکدێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەشت کۆمەڵەی جامی جیهانی. کێشەیەک کە رووبەڕووی پەیکەرەکان بووەتەوە پەیوەندی بە مۆندیالەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هەیە، چونکە لە دوو هەفتەی رابردوو پلەی گەرما لە مۆسکۆ بەرزبووەتەوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر توانەوەی پەیکەرەکان، بەڵام هێشتاش شێوەی خۆیان پاراستووە.