رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەحرەین لەگەڵ شا، سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووەوە.
رۆژی سێشەممە، 10-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا حەمەد ئەل خەلیفە، شای بەحرەین، میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوە و شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی وڵاتەکە کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی بە رێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی."

"لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی بەحرەین نیشاندا." لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان، کردنەوەی کۆنسولخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی راستەوخۆی مەنامە - هەولێر بوو.

هەروەها گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوون.
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ