کوردستان
لە هەولێر کەسێک بە چەترەوە لە کەشێکی باراناویدا بە رێگەدا دەڕوات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و کەشناسێکیش پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات لەم هەفتەیەدا.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، "سبەی چوارشەممە 11ـی مانگ؛ کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور".
هاوکات، زەکەریا سەڵاح، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێت رۆژی 13ـی ئەم مانگە، نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای نێوەڕاست و دەریای رەش بگاتە هەرێمی کوردستان و سەرەتا شەپۆلەکە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، دواتر دەبێتە سەرتاسەری و بەشێوەی مامناوەند باران دەبارێت، شەپۆلەکەش 24 کاژێر بەردەوام دەبێت".
ئەو کەشناسە گوتیشی، "لە 15ـی مانگدا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بەجۆرێک کە پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دابەزێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ