رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، بەهۆی بارانی ئەم دواییەوە ئاستی ئاوی رووباری زێی بچووک لە کەرکووک بەرزبووەتەوە.
رۆژی شەممە، 10-12-2022، زەکی کەریم، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە، قەبارەی ئاوی هاتووی رووباری زێی بچووک لە 10 مەترسێجا لە کاژێرێکدا بۆ 1300 مەترسێجا لە کاژێرێکدا بەرزبووەوە. ئەو رووبارەش ئاوەکەی دەڕژێتە نێو رووباری دیجلە".
بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "ئەو ئاوە زۆرەی لە هەولێر و سلێمانی باری کاریگەری گەورەی هەبووە و بۆ ماوەی چوار کاژێر ئاستی ئاوەکەی تاوەکو 1300 مەتر سێجا لە کاژێرێکدا بەرزکردەوە. دواتر نزمبووەوە و هاتەوە ئاستی سرووشتی خۆی. ئەم پرۆسەیە 5 بۆ 6 رۆژی خایاند".
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی عێراق، ئاوی باران نزیکەی 30٪ی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پێکدەهێنێت. لەکاتێکدا بڕی ئاوی هاتوو لە رووبارەکان لە تورکیا و ئێرانەوە نزیکەی 70٪یە.
زەکی کەریم ئاماژەی بەوەش کرد، بەرزبوونەوەی ئاوەکە بووە هۆی ئەوەی دوو منداڵ لە ناوچەی حەسار گیان لەدەست بدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ