مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا دۆخی کریستیان و پێکهاتەکان تاوتوێ دەکەن

10-12-2022
سۆران حوسێن
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا. وێنە: فەرهاد ئەحمەد
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا. وێنە: فەرهاد ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا کۆبوونەوە و تێیدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، دۆخی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە باشووری کوردستان و عێراق تاوتوێ کران. 
 
کاژێر 09:00ـی رۆژی شەممە، 10-12-2022، کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا دەستیپێکرد. پەیوەندییەکانی هەردوولا، شەڕ دژی داعش و دۆخی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە باشووری کوردستان و عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کران.
 
دوای کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی و کاتالین نۆڤاک سەردانی عەنکاوەیان کرد بە فەرمی قوتابخانەیەکیان کردەوە کە لەسەر بودجەی حکومەتی هەنگاریا دروستکراوە.
 
سەرۆکی هەنگاریا لە یەکەم سەردانیدا بۆ هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، 09-12-2022، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرد. دواتر سەرۆکی هەنگاریا چووە ئەلقۆش و تلسقۆف و، بۆ خوانی ئێوارە گەڕایەوە هەولێر و میوانی نێچیرڤان بارزانی بوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و کاتالین نۆڤاک "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا "خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش"یان لەنێوان  هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپاتکردەوە و "هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێويست زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش."
 
لە ئابی ساڵی 2014ـەوە راوێژکارانی هەنگاریان بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانن. ئەو وڵاتە لە شەڕی دژی داعشدا لە رووی سەربازیی و راوێژکارییەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.