ئیدارەی گەرمیان: کێشەی لابردنی خۆڵ و خاشاک چارەسەرکرا

10-12-2021
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی ئەوەی کاری لەپێشینەی وەزارەتی دارایی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە، بڕە پارەی پێویست بۆ کۆمپانیای گەردین کە تایبەتە بە لابردنی خۆڵ خاشاک لە گەرمیان خەرج نەکراوە؛ گوتەبێژی ئیدارەکەش دەڵێت، کێشەکانیان چارەسەرکراون.
 
راگەیێندراوەکە شەوی هەینی 10-12-2021 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ چارەسەری گرفتەکە؛ بە سوپاسەوە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بەدەم داواکارییەکانەوە هات و کێشەکە چارەسەرکرا؛ لە رۆژی شەممە 11-12-2021 لابردنی خۆڵ و خاشاک لە گەرمیان دەستپێدەکاتەوە".
 
سەبارەت بە چۆنێتیی چارەسەری کێشەکە، عەباس ئەنوەر، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان رۆژی هەینی 10-12-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەڵێن دراوە و سبەی شەممەش کرێکارەکان دەستبەکار دەکەنەوە". گوتیشی، "پارە بۆ کۆمپانیاکە خەرج دەکرێت و مووچەی کرێکارەکانیش دەدرێت".
 
رۆژی هەینی 10-12-2021، بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەکانیانەوە، ماوەی چەند رۆژێکە کرێکارانی کۆمپانیای گەردین کە زبڵی شارەوانییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کۆدەکاتەوە، مانیانگرتووە، ئەوەش بووەتە هۆی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە سەنتەری شارەوانییەکان و بە دیاریکراوی شاری کەلار".
 
گوتیشی، "تەنیا لە سەنتەری شاری کەلاردا زیاتر لە هەزار تۆن زبڵ کۆبووەتەوە و ئەگەر ئەم مانگرتنە بەردەوام بێت، کارەساتی ژینگەیی لە گەرمیان روودەدات".
 
کرێکارەکانی ئەو کۆمپانیایە مووچەی مانگەکانی 10 و 11یان وەرنەگرتووە، ئەوە جگە لەوەی مووچەی تەواوی مانگەکانی 8 و 9شیان وەرنەگرتووە؛ چەکی بانکییان لەلایەن شارەوانییەکانی گەرمیانەوە بۆ کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و بانک "بەپاساوی نەبوونی نەختینەی دارایی"، چەکەکەیان بۆ نەکردوون بە پارەی کاش.
 
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی گەرمیان لە 13 شارەوانی پێکدێت، نزیکەی 630 کرێکار لە سنووری ئەو 13 شارەوانییە زبڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆیەکە.

لە لوڕستان سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 15-08-2024، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگەی زانووگە-ئیسلامئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەکەوێتە سنووری شاری کۆهدەشت، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.