رووداو ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە
رووداو - هەولێر
رووداو ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم بڵاودەکاتەوە کە ژمارەیان 73 ئەندامە.
بەپێی ئەو ناوانەی بڵاوکراونەتەوە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، هیوا ئەحمەد محەممەد بە 500 دەنگ، د.سەباح نەسرەدین بە 456 دەنگ و ئاوات حەمە غەفوور بە 430 دەنگ لە ریزبەندی لیستەکەدان و دوایین ناویش بە هێمن فەریق کۆتایی دێت بە 216 دەنگ.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-12-2019 زوبێر عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی 879 كه‌س ده‌نگیانداوه و 73 بەربژێر توانیان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنن و ببنه ئه‌ندامی كۆنگره".
بەگوتەی زوبێر عوسمان، لەو کەسانەی لە مەڵبەندی سلێمانی دەرچوون "58 پیاو و 15 ژنن كه تێكڕای ژنه‌كان به‌ده‌نگی خۆیان سه‌ركه‌وتوون و بوونه ئه‌ندامی كۆنگره و كه‌مترین ده‌نگیش بۆ ده‌رچوون و به‌شداریكردن له‌كۆنگره 216 ده‌نگ بووه".
ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەم کە بڕیارە رۆژی 21-12-2019 بەڕێوەبچێت.