21 رۆژە27 زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ مانیان گرتووە

رووداو - ورمێ

ماوەی 21 رۆژە 27 زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان مانیان لە خواردن گرتووە و ئەو زیندانییانە داوادەكەن بەندی زیندانییانی سیاسی لە زیندانیانی دیكە لە گرتووخانەكاندا جیابكرێتەوە. لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی بەندیخانە هەڕەشەی دوورخستنەوە و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانەیان كردووە، كە پێشتر سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

 26 لەو زیندانیە سیاسییانە كە مانیان گرتووە كوردن و سێیان خەڵكی باكووری كوردستانن.