رووداو- هەولێر
ئەم ئێوارەیە هەندێك وێنەی نوێی تاڵەبانی بڵاوكرانەوە، لە یەكێك لەوێنەكاندا لە تەلەڤزیۆنەكەی پشت تاڵەبانییەوە شوان داودی، سەرنووسەری رۆژنامەی هەواڵ قسە دەكات.
رووداو لە بەدواداچوونێكدا پەیوەندی بە شوان داودی كرد، دووپاتی كردووە كە بەڵێ ئێوارەی 8ی مانگ میوانی پانۆرامای كەناڵی كوردسات بووە، هەمان ئەو رۆژەی وێنەكان گیراون كە كەناڵى كوردسات رایگەیاند وێنەكان لە 6 و 8ی مانگ گیراون.
ئیوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، كهناڵی ئاسمانی كوردسات چهند وێنهیهكی نوێی جهلال تاڵەبانی، سهرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بڵاو كردەوە.
كەناڵێ كوردسات رایگەیاند، وێنەكان لە سەردانێكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عیراق گیراون كە دوو رۆژ پێش ئێستا چووەتە ئەڵمانیاو، چەند وێنەیەكی لەگەڵ مام جەلال گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ