لە هەولێر بازرگانێکی مادەی هۆشبەری بیانی دەستگیرکرا

10-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی رایگەیاند، بازرگانێکی بیانی مادەی هۆشبەریان لەنێو شاری هەولێر دەستگیر کردووە و 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەستی بەسەرداگیراوە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاریی دروست، لە ئەنجامی پڕۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی، لە چالاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، لە 8-11-2024 لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن"
 
هەر لە راگەیێندراوەکدا هاتووە: "ئەم مادەی هۆشبەرە لە وڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو، لەم چالاکییەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیرا کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییەوە گلاوە."
 
تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.