نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی زیاتر لە 5 هەزار دینار دابەزی

10-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار بەرزبووەوە، لە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە 5 هەزار دابەزی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10 تشرینی دووەم، سەرباز کەریم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەفتەی رابردوو بەرمیلێک نەوت بە کۆ نزیکەی 160 هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە 155 هەزار دینار."
 
سەرباز کەریم گوتی، ئێستا بەرمیلێک نەوت بە کەمتر لە 170 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانیان، "بەروارد بە هەفتەیەک پێش ئێستا زیاتر لە 5 هەزار نرخەکەی دابەزیوە."
 
لە بارەی هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر، گوتی، "دابەشکردنی نەوتی حکومی گەیشتووەتە سەنتەری شارەکان."
 
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزان دابەشکراوە، کە دەکاتە 47٪ی کۆی نەوتی دابەشکراو.
 
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 112 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەشکراوە.
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.