یەکێتی: سەردانی ئەو لایەنانە دەکەین کە مەبەستمانە

10-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی رایگەیاند، کەی ئەنجامی تانەکانەکان یەکلایی کرایەوە، ئەوکات سەردانی ئەو لایەنانە دەکەین کە مەبەستمانە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10 تشرینی دووەم، رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە هاوکات ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری حیزبەکەشە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چاوەڕێی دەرئەنجامی تانەکان و پەسەندکردنی ئەنجامى هەڵبژاردنەکان دەکەین، دوای ئەوە سەردانی لایەنەکان دەکەین."
 
رزگار حاجی حەمە گوتی: "سەردانی ئەو لایەنانە دەکەین کە پێویستن و ئێمە مەبەستمانە."
 
دووشەممە، 4-11-2024، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیژنەی تایبەتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم دیاریکرد، کە قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی دەکات. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتوون لە: دەرباز کۆسرەت رەسوول، نزار ئامێدی، رێواس فایەق و رزگار حاجی حەمە.
 
20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. 30ى تشرینى یەکەم، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى هەڵبژاردنەکەی راگەیاند.
 
بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، گۆڕان 1 کورسی و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی بەدەستهێناوە.
 
41 تانە پێشکێش بە کۆمیسیۆن کراون، زۆرینەیان لە سنوورى بازنەى سلێمانى بوون کە 25 تانە بووە، لە هەولێر 12 تانە، لە دهۆک سێ تانە و لە هەڵەبجە تەنیا یەک تانە پێشکێش کراوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.