رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شنگال، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و "بەهۆی زۆریی سووتانیانەوە، تەرمەکان ناناسرێنەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10.11.2024، حهیدهر شهشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر رێگەی چیای شنگال، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستدا."
حەیدەر شەشۆ گوتی: ئۆتۆمبێلەکە جۆری قەمەرە بووە و دوو کەسی تێدا بووە، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانیانەوە، دوو کەسەکە ناناسرێنەوە.
رووداوەکە لە دەوروبەری کاژێر 2:30 روویداوە. حهیدهر شهشۆ دەڵێت: "دیارنییە ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمب تەقێنراوەتەوە یان بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ