کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی بڵاوکردەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی هەینی لە زۆرینەی کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، رۆژی شەممەش لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
رۆژی هەینی، 10-11-2023، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، "ئەمڕۆ خێرایی با 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و لە زۆربەی کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت." هەروەها دەشڵێت، سبەینێ، خێرایی با بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبێت و لە هەندێ ناوچە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو، کەرکووک و گەرمیان بە 29 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبن و حاجی ئۆمەرانیش بە 18 پلەی سیلیزی ساردترین ناوچەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە :
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 25 پلەى سیلیزى