لە مەڵەتی باکووری کوردستان لە شەڕێکدا 10 کەس بریندار بوون

10-11-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان بەهۆی کێشەی قەرزەوە شەڕ لەنێوان چەند کەسێک دروست دەبێت و بەهۆیەوە 10 کەس بریندار بوون، هەشت لە بریندارەکان بە گوللە بریندار بوون.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی پێنجشەممە، 9 ـی تشرینی دووەمی 2023، لە گەڕەکی کولتوور لە ناوەندی شارۆچکەی بەتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەڵەتی روویدا. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لە نێوان دوو گرووپ لەسەر کێشەی قەرز روویداوە. لە شەڕەکەدا کە چەکی ئۆتۆماتیکی و دەمانچە بەکاردەهێنرا، هەشت کەس گوللە و دوو دانەش بە بۆکس برینداربوون. لە کاتی شەڕەکەدا لە ئەنجامی دەستڕێژی، گوللە زیان بەر ئۆتۆمبێل و ماڵی شەڕکەرەکان کەوت.
 
دوای ئەوەی خەڵکی گەڕەکەکە سەنتەری پەیوەندی فریاگوزاری 112یان ئاگادارکردەوە، پۆلیس و تیمەکانی پزیشک رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. بریندارەکان بە ئامبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
 
گومان لێکراوێك بە ناوی "ئۆ.ب" کە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتووە، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە بە تفەنگێکی ئۆتۆماتیکی و دەمانچەیەکەوە دەستگیراکراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە