لە مەریوان بە سروودی "ئەی رەقیب" رێوڕەسمی چلەی گیانلەدەستدانی موختار ئەحمەدی بەڕێوەچوو

10-11-2022
ناسر پیرۆتی
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی موختار ئەحمەدی لە مەریوان
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی موختار ئەحمەدی لە مەریوان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-11-2022 لە گۆڕستانی دارسەیرانی مەریوان، رێوڕەسمی چلەی گیانلەدەستدانی موختار ئەحمەدی بەڕێوەچوو.
 
بەشداربووانی رێوڕەسمەکە سروودی ئەی رەقیبیان گوتەوە و دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو کەسانەی لە کوردستان هاوکاریی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران دەکەن، درووشمیان دووبارە کردەوە. 
 
بەشداربووان هەروەها پێکەوە درووشمی "ژن، ژیان، نەوەستان، ئازادی بۆ کوردستان"یان گوتەوە. 
 
موختار ئەحمەدی، دانیشتووی شاری مەریوان شەوی 01-10-2022 لە خۆپێشاندانی نێوشاری مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندارکرا و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
هێزە ئەمنییەکان ئەو کات کەسوکاری موختار ئەحمەدییان ناچار کرد کوڕەکەیان کاژێر دووی بەرەبەیان بەخاکبسپێرن.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆمەڵەی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران کە رۆژی چوارشەممە 10-11-2022 بڵاویکردەوە، لە نزیکەی 50 رۆژی رابردووی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا 328 کەس لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 60 کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە