رووداو - سۆران
به كولتووركردنی وه‌رزشی شاخەوانی په‌یامی ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تانی سۆرانه، دەیانەوێت ئافره‌تانی ماڵ وه‌رزشی شاخه‌وانی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له سووده ته‌ندروستییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزشه بێبه‌ش نه‌بن.
ژنان بە کۆمەڵ مانگانە دووجار وەرزشەکە ئەنجام دەدەن، له پاڵ وه‌رزشه‌كه‌ش دەیانەوێت ئاشنابن به سرووشت و ژینگەی پاک.
پەری نەجم، یەکێکە لە وەرزشکارەکان و دەڵێت "ده‌مێكه ئه‌و بیرۆكه‌مان لەلا گه‌ڵاڵه بووه، بۆ ئەوەی بتوانین ئافره‌تانی ماڵ له گۆشه‌ی ماڵ دهرخەین و چیدی به‌هۆی زۆرخواردن و كه‌می جووڵه نه‌خۆش نه‌كه‌ون".
ئەو ئافرەتانەی حەزیان لەم وەرزشەیە، مانگانە دووجار دەتوانن لەگەڵ ئەم گرووپەدا بە شاخەکانی کوردستان سەرکەون.
دارین سدقی، وەرزشکار ئاماژە بەوە دەدات، کە زانیاری زۆری له‌باره‌ی سوودی ئەم وه‌رزشه بیستووه، لەبەرئەوە بڕیاریداوە هه‌موو گه‌شته‌كان به‌شداربێت و سووده ته‌ندروستییه‌كه ببینێت، دەشڵێت "وه‌رزشكردن له ماڵ بێهێزت ده‌كات و له گه‌ڵ دەرەوە زۆر جیاوازی هه‌یه".
بەپێی پێوەری وەرزشی شاخەوانی، 51 ئافرەتە بەشداربووەکە 400 گرام کالۆری زیانبەخشیان سووتاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ