رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری ئیدری باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) محەممەد سەلچووک، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئیدر و شەش کەسی دیکەیان دەستبەسەر کرد.
دەم پارتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10ـی تشرینی یەکەم) باڵەخانەی پارتەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە گەمارۆدراوە.
دەم پارتی کە ئاماژەی بە دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پارتەکەیان لە شاری ئیدر و چەند کەسێکی دیکە کردووە، لە پۆستەکەدا هەروەها نووسیویەتی، "پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری بوونەتە ئامرازێک بە دەست دەسەڵاتەوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا بەردەوامن لە ئاستەنگکردنی مافی سیاسەتی دیموکراسی. ئەم هەوڵانە بێهودەن. بەئامانجگرتن و دەستبەسەرکردن و گرتن، ناتوانن تەنانەت چۆک بە یەک ئەندامیشمان دابدەن."
تائێستا دامەزراوە فەرمییەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ