سیداد بارزانی: پارتی هیچ کاتێک کەسی بە رکابەری خۆی نەزانیوە

11-10-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگێکی بانگەشەی حیزبەکەیدا داوایکرد، کە بە "حیکمەت"ـەوە بیر لەوە بکەنەوە، دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن و ویژدانی خۆیان بکەن بە دادوەر و گوتیشی پارتی هیچ کاتێک کەسی بە رکابەری خۆی نەزانیوە.
 
سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە رێوڕەسمی پەرەدەلادان لەسەر پەیکەری هەریەکە لە شەهید فەتحی و شەهید خەلیل لە ناحیەی دارەشەکران بەشدار بوو.
 
سیداد بارزانی باسی لە شەهید فەتحی و شەهید خەلیل کرد و گوتی: "لە سەرەتای ساڵی 1969 کاتێک کە دووژمن هێرشی هێنا بۆ ئەوەی ئەو دوو شەهیدە دەستگیر بکات، بەڵام بەو ئیرادە پۆڵاینەی کە هەیانبوو، لەسەر ئەو رێبازە پیرۆزەی کە هەیانبوو تاوەکو دواهەمین دڵۆپی خوێن و دواهەمین فیشەک بەرگرییان کرد". 
 
سیداد بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستاش رێبوارانی قوتابخانەی پارتی و بارزانی بە هەمان هەست و هەمان دڵسۆزی بەرگریی لە خاک و نیشتیمانییان دەکەن. 
 
هەروەها سیداد بارزانی داوای لە ئامادەبووان کرد دەنگ بە لیستی 190ـی پارتی بدەن و گوتیشی: "پارتی هیچ کاتێک هیچ کەسێکی بە رکابەری خۆی نەزانیوە، چونکە مێژووی پارتی شاهیدە چ قارەمان و چ خوێن و چ شەهیدانێکی بەخشیوە بەو خاک و نیشتیمانە". 
 
سیداد بارزانی داوای لە ئامادەبووان کرد کە بە "حیکمەت"ـەوە بیر لەوە بکەنەوە کە دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن و ویژدانی خۆیان بکەن بە دادوەر. 
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و رۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی مانگ دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە کەرکووک.

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرکووک دەچنە بەغدا

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەیوەندارەکان کۆدەبنەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە سەرەکیترینیان گواستنەوەى راژەکانیانە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى فیدراڵ.