دوو وەزیرى گۆڕان بۆ رووداو: پابەندین بە بڕیارى بزووتنەوەکەمان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پشکى بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداویان راگەیاند، پابەندن بە بڕیارى بزووتنەوەکەیان بۆ کشانەوە لە حکومەت.
 
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پشکى بزووتنەوەى گۆڕان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "پابەندى بڕیارەکەى بزووتنەوەى گۆڕانم".
 
بڕیارەکەى بزووتنەوەى گۆڕان ئەمشەو 10ى تشرینى یەکەم لە رێگەى پەیامێکى دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرى بزووتنەوەکەوە بڵاوکرایەوە، کە لە هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى خۆجێیی دەکشێنەوە.
 
کوێستان محەممەد عەبدوڵڵا، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پشکى گۆڕان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، پابەندە بە بڕیارى بزووتنەوەکەى و هەفتەى داهاتوو نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى رادەستى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات.
 
تاوەکو ئێستا لە چوار وەزیرەکەى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەت، سیانیان دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاندووە، وەک پابەندبوون بە بڕیارى بزووتنەوەکەیان.
 
دواى دەرکردنى بڕیارەکە، رێباز عەباس، بەڕێوەبەرى نووسینگەى ئاواتى شێخ جەناب بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "کاک ئاوات وەک یەکەم وەزیرى بزووتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە و پابەند بێت بە بڕیارى بزووتنەوەى گۆڕانەوە".
  
پشکى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بریتین لە وەزیرانى دارایی و ئابووری، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازیى و بازرگانی، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشیان هەیە.
 
دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرى گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەى نائاسایی جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان، بەزۆرینەى دەنگ بڕیاردراوە گۆڕان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتی خۆجێیی بکشێتەوە.
 
بەگوتەى دانا ئەحمەد مەجید، ئەو بڕیارە وەڵامدەرەوەى خواست و داواکارى "هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان" بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە بەرنامەکە.

100 کورسی؛ بەرنامەی بەربژێران بۆ زمانی کوردی چییە؟

بەرنامەی 100 کورسی یەکێکە لە بەرنامەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لە رۆژانی هەڵبژاردندا پێشکێش دەکرێت. بەرنامەی ئەمجارە تایبەت کرا بە گفتوگۆکردن دەربارەی پرسی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی.