رووداو دیجیتاڵ
ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پشکى بزووتنەوەى گۆڕان دەستى لەکارکێشایەوە، بەڕێوەبەرى نووسینگەکەى دەڵێت، "ئەو هەنگاوەى وەک پابەندبوونە بە بڕیارى بزووتنەوەکەی".
رێباز عەباس، بەڕێوەبەرى نووسینگەى ئاواتى شێخ جەناب بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "کاک ئاوات وەک یەکەم وەزیرى بزووتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە و پابەند بێت بە بڕیارى بزووتنەوەى گۆڕانەوە".
ئەمشەو 10ى تشرینى یەکەم، بزووتنەوەى گۆڕان بە فەرمى کشانەوەى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتە خۆجێییەکان راگەیاند.
رێباز عەباس گوتی، پێشتر ئاواتى شێخ جەناب، سێ جار دەستلەکارکێشانەوەى پێشکێش کردووە کە دواترینیان لە ساڵى 2023 بووە.
پشکى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بریتین لە وەزیرانى دارایی و ئابووری، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازیى و بازرگانی، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشیان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ