رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە هاونیشتمانیانی کوردستان کرد، دەنگ بە لیستی 190 بدەن و گوتی، "پارتى حیزبى كار و كرداره، نه‌ك حیزبى قسه و دروشمى به‌تاڵ".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامە ڤیدیۆکەییدا، باسی لە مێژووی پارتی و قوربانییەکانی کرد و گوتی، "مێژووى خه‌بات و قوربانييه‌كانى پارتى له‌پێناو گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه دياره".
بارزانی داوای لە خەڵک کرد دەنگ بە پارتی بدەن، بە هۆی ئەوەی "له هه‌ر كوێ پارتى هه‌بووبێت، ئاسايش و ئارامى، بنياتنان و ئاوه‌دانى هه‌بووه".
گوتیشی، "له سايه‌ى پارتيدا، سه‌ر و ماڵى هه‌مووان پارێزراوه، كاسبكاران له ماڵ و منداڵيان بێ خه‌م و دڵنيان".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا پارتی بە حیزبی کار و کردار وەسف کرد و گوتی، "پارتى حیزبى كار و كرداره، نه‌ك حیزبى قسه و دروشمى به‌تاڵ، قسه و به‌ڵێنى بێ كار زۆر ئاسانه، به هه‌مووان ده‌كرێت، بەڵام هه‌مووان وه‌ك پارتى ئه‌هلى كار و كردار نين". گوتیشی، "پارتى منه‌تى كار و خزمه‌ت به سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ناكات، خزمه‌تكردن ئه‌رک و شانازييه بۆ پارتى".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ