پێشبینی دەکرێت داهاتی فێستیڤاڵی بەرواری باڵا بگاتە 500 ملیۆن دینار

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
فێستیڤاڵی بەرواری باڵا.
فێستیڤاڵی بەرواری باڵا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دووەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە نێوخۆییەکانی دەڤەری بەرواری باڵا بە بەشداری جووتیارانی باشوور و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. پێشبینی دەکرێت نزیکەی 500 ملیۆن دینار داهاتی هەبێت 
 
ئەمڕۆ 10-10-2024 لە دەڤەری بەرواری باڵا دووەم فێستیڤاڵی بەرهەمە نێوخۆییەکان دەستیپێکرد، فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندی کۆنسێرت و چالاکی هونەری تێدا بەڕێوەدەچن.
 
فەهمی باڵەیی یەکێک لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی نیڤرۆژی رووداو کە هەوار جەلالەدین پیشکێشی دەکات، گوتی، ئەم ساڵ 108 چادر بۆ جووتیاران، چادرێکی تایبەت بە خواردنی کوردی و کاری دەستی خانمان تەرخانکراون. هەروەها پارکی تایبەت بۆ ئۆتومبێلی گەشتیاران دابینکراوە.
 
سەبارەت بە داهاتی فێستیڤاڵەکە، فەهمی باڵەیی گوتی: "پار نزیکەی 200 بۆ 300 ملیۆن دینار داهاتی هەبوو، بەڵام ئەم ساڵ پشتیوانییەکی زیاتری جووتیاران کراوە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتری جووتیاران بەشدار بن داهاتی زیاتر دەبێت و رێژەی فرۆشی ئەمساڵ زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکەم داهاتەکەی لە نێوان 300 بۆ 500 ملیۆن دینار بێت". 
 
فەهمی باڵەیی داوای کرد، پرۆژی تونێلی مەتین کە لە کابینەی رابردوو بڕیاری لێدرابوو، تەواو بکرێت، بۆ ئەوی رێگەی ئامێدی بۆ دەرگای سەرزێر تەواو بکرێت و ببێتە پشتیوانییەک بۆ جووتیاران کە بەرهەمەکانیان بفرۆشن.  
 
بەرواری باڵا ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵییە، بە سێو، هەنار، هەنگوین و ترێ بەناوبانگە.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە