ئۆفەرێکی نوێ و تایبەت لە فاستلینکەوە


رووداو دیجیتاڵ

هەولێر، تشرینی یەکەمی 2024-فاستلینک، پێشەنگە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی 4G LTE لە عێراق، بە خۆشحاڵییەوە هاوبەشییەکی نوێی سەرنجڕاکێش لەگەڵ FIB رادەگەیێنێت کە بەهایەکی بێوێنە دەبەخشێت بە بەشداربووانی. لەڕێگەی ئەم هاوبەشییە تایبەتەوە، بەکارهێنەرانی فاستلینک دەتوانن پاکێجی 20,000 دیناری بکڕن کە گەورەترین و خێراترین پاکێجە و هەروەها راستەوخۆ کاشباک وەردەگرن بۆ هەژماری FIB تایبەت بە خۆیان کە بڕەکەی 2000 دینارە.
 
وردەکاریی ئەم ئۆفەرە تایبەتە:
 
ئەم ئۆفەرە لە رۆژی چوارشەممە، 09-10-2024ـەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە، بەشداربووانی فاستلینک دەتوانن چێژ وەربگرن لە ئینتەرنێتێکی خێرا و کوالێتیی بەرز و بەنرخێکی داشکێنراو کە دەتوانی پاکێجی 20,000 دیناری بکڕیت تەنها بە 18,000 دینار. ئەم ئۆفەرە تەنها بۆ ئەو بەشداربووانە بەردەستە کە لەڕێگەی هەژماری  FIB تایبەت بە خۆیان پارە دەدەن و ئەپڵیکەیشنی فاستلینک بەکاردەهێنن.
 
چۆن دەتوانیت سوودمەند بیت لەم ئۆفەرە:
 
1. ئەپڵیکەیشنی فاستلینک دابەزێنە، بەڵام دڵنیا بە کە لەناو مۆبایلەکەت دوایین ئەپدەیت بەکاردەهێنیت، بەردەستە لە هەردوو پلاتفۆڕمی App Store و Google Play.
 
2. پاکێجی 20,000 دیناری هەڵبژێرە: لە ناو بژاردەی پاکێجەکان، پاکێجی 20,000 دیناری هەڵبژێرە.
 
3. لەڕێی FIB پارەبدە: لە کاتی پارەدان، شێوازی پارەدان لەڕێی FIB هەڵبژێرە.
 
4. کاشباک وەربگرەوە: لە پاش تەواوبوونی پرۆسەی پارەدان، بڕی 2,000 دینار کاشباک بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچێتەوە سەر هەژماری FIB تایبەت بە خۆت.
 
دەرفتێکی ناوازە بۆ بەشداربووانی فاستلینک:
 
ئەم هاوبەشییە تایبەتە لەگەڵ FIB، بە تایبەت بۆ ئەوە دیزاین کراو تاوەکو بەشداربووان بەهای زیاتر بەدەسبێنن بە نرخێکی کەمتر. ئەگەر پێویستت بە ئینتەرنێتی متمانەپێکراوە بۆ کار، خۆشی و کات بەسەربردن، یان پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت، ئەوا ئەم ئۆفەرە خێراییەکی بێهاوتا لەگەڵ توانا، پاشەکەوت و پاداشتت بۆ دابین دەکات. 
 
رامی رەمزی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فاستلینک رایگەیاند: "ئێمە لە فاستلینک هەمیشە بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێین بۆ بەرزکردنەوەی ئەو بەهایەی پێشکەشی بەشداربووانمان دەکەین." گوتیشی، "هاوبەشیمان لەگەڵ FIB نەک تەنها رێگە بە بەشداربووان دەدات چێژ لە باشترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وەربگرن، بەڵکو بە نرخێکی کەمتر پێشکێشی دەکەن و دڵنیایی دەدەن کە باشترین بەها بۆ پارە لە کوردستان بەدەست دەهێنن"
 
ئۆفەرێکی کاتی:
 
ئەم ئۆفەرە تایبەتە تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە، بۆیە بەشداربووان هاندەدرێن خێرا کار بکەن. تەنها ئەپڵیکەیشنی فاستلینک دابەزێنە، پاکێجەکە هەڵبژێرە، و FIB وەک شێوازی پارەدانت هەڵبژێرە بۆ بەدەسهێنانی داشکاندن و خەڵاتی کاشباک.
 
بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی https://fast-link.com/our-offers بکە.