کرێکارێک و کچێکی 14 ساڵان لە دوو پرۆژەی نیشتەجێبوون دەکەونە خوارەوە و گیان لەدەستدەدەن

10-10-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
ئامادەکردنی: نایف رەمەزان و ئەیوب نەسری
رووداو - دھۆک

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا لە دهۆک کرێکارێکی رۆژئاوای کوردستان لە نهۆمی چوارەمی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون و کچێکی 14 ساڵانیش لە پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.

کیڤی بامەڕنی، سەرۆکی سەندیکای بیناسازیی دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە شەقامی دانیاڵ میتران کرێکارێک کە خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و ناوی جەمیل نافعە و تەمەنی 20 ساڵە، لە نهۆمی چوارەمی پرۆژەیەک کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی سەندیکای بیناسازیی دھۆک گوتیشی، تەرمی ئەو کرێکارە لە داد پزیشکی دھۆکە و بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنێتیی گیانلەدەستدانی کراوەتەوە بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی.

بە گوتەی کیڤی بامەڕنی، کرێکارەکە بۆ ئیشکردن هاتووەتە باشووری کوردستان و سبەینێ دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022 موقەدەم ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کچێکی تەمەن 14 ساڵان بەناوی (پ. س. م)، لە نهۆمی چوارەمی پرۆژەی رۆژ ستی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا."

سەبارەت بە ھۆکاری کەوتنی کچەکە، ئاخۆ رووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود نا، موقەدەم ھێمن سلێمان ئاماژەی بەوە کرد، "پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و لە چۆنێتیی رووداوەکە دەکۆڵنەوە."

هەر ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک دوو کەسی دیکە لە دوو رووداوی جیادا بە تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستداوە؛ یەکێکیان گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بوو کە خەڵکی گوندی دووسەرە بوو لە قەزای بەردەرەش و ئەوی دیکەشیان کچێکی تەمەن 24 ساڵ بوو لە گوندی مەزینگانی ناحیەی دینارتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.