نێچیرڤان بارزانى: داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین شەڕەکە رابگرێت

10-10-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی رۆژئاوای کوردستان
A+ A-

رووداو-هەولێر

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ هەموو نێوەندگیرى و هاوکارییەک بۆ راگرتنى شەڕ و رایدەگەیێنێت بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵى بەردەوامدایە. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ئەنجوومەنى ئاسایش دەکات رۆڵى خۆیان بۆ راگرتنى شەڕ و گێڕانەوەى ئاشتى بگێڕن.

دەقى پەیامەکە:

هەر لە سەرەتاوە بە وردى چاودێریى دۆخەکە دەکەین و بە دڵگرانى و نیگەرانییەکى قووڵەوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ڕۆژهەڵاتى فورات لە سووریا دەڕوانین بەتایبەتى کە گرووپە توندڕەوەکانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا تیایدا بەشدارن. شەڕ، دەرگا بە سەر کوشتار و دەربەدەرى و ئاوارەبوونى خەڵکى سڤیل و دروستبوونى ناسەقامگیرى لە تەواوى ناوچەکەدا دەکاتەوە و هەڕەشە و مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆریش جددیتر و گەورەتر دەکات.

ئێمە کە لە هەرێمی كوردستان و عێراق قوربانییەكی زۆرمان بۆ تێكشكاندنی تیرۆر داوە و مەینەتییەکانى شەڕمان بینیوە، زۆر بە نیگەرانى و هەستیارییەوە لە ئاڵۆزبوونی دۆخەكە و تێکچوونى ئاسایش و نەمانى سەقامگیرى دەڕوانین کە دەرەنجامى چاوەڕواننەکراو و مەترسیدارى بۆ ناوچەکە و جیهان لێ دەکەوێـتەوە، بۆیە لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و دروستكردنی ئارامیدا، لە هەوڵى بەردەوامداین و بۆ هەموو نێوانگیری و هاوكارییەك ئامادەین.

شەڕ و پێکدادان تەنیا ئاڵۆزى و پشێوى و مەترسی لە ناوچەکە زیاد دەکات، دەسکەوتەکانى تێکشکاندنى داعش لەناو دەبات و لە بەرژەوەندیى هیچ لایەنێکدا نابێت، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ئەنجومەنى ئاسایش دەکەین چارەسەرێکى دادپەروەرانە بۆ ئایندەى سووریا بدۆزێتەوە بە جۆرێک مافى هەموو پێکهاتەکانى تیادا پارێزراو بێت و بە جددى ڕۆڵى خۆى بۆ ڕاگرتنى شەڕ و گەڕانەوەى سەقامگیرى و پاراستنى ئاشتى و دیالۆگ و ڕێگەچارەى سیاسى بگێڕێت و ڕێگە نەدرێت خەڵکى سڤیل دەربەدەر و ئاوارە ببن.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.