سوهەیر قەیسی پەیامی بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان هەیە

10-10-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن سوهەیر قەیسی خۆپیشاندان
A+ A-

رووداو - هەولێر

سوهەیر قەیسی یەکێک لە بەناوبانگترین بێژەرانی عێراق لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئامۆژگارییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و داوای یەکگرتوویی دەکات.

سوهەیر قەیسی لە پۆستەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت " ئامۆژگارییەک بۆ کوردانی ئازیز لە کوردستانی عێراق، چەند لایەنێکی هەرێمیی خراپەیان بۆ ئێوە دەوێت بۆیە یەکگرتوو بن. خوا ئارامی و سەرکردەی باشی پێداون، کە دەتوانن ژیانێکی خۆش و ئارامتان بۆ دابین بکەن".

سوهەیر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " ئێوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دان، بۆیە لەت لەت مەبن.. بەشێوەیەکی ئارام داوای ئەوە بکەن کە دەتانەوێت، بەڵام خوێن مەڕێژن" لە کۆتاییشدا دەنووسێت " من نزاتان بۆ دەکەم".

ئەم پۆستەی سوهەیر قەیسی لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەکەن و ماندەگرن بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیانەوە، دوێنێش لە شارۆچکە قەڵادزێ بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دوو کەس کوژران و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە