رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی کەمپی مەخمووردا کەسێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بۆردوومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەمپی مەخمووردا، کەسێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامانجەکە ماڵێک بووە لەنێو کەمپەکەدا و دیارنییە قوربانییەکان سڤیل بوون یان نا."
کەمپی مەخموور، دانیشتووانەکەی پێی دەڵێن کەمپی (شەهید رۆستەم جوودی)، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکراوە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. تورکیا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک بۆردوومانی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ