بافڵ تاڵەبانی لە تارانە و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حیزبەکەی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
 
ئەمڕۆ 10ـی ئەیلوولی 2023، ماڵپەڕی نوور نیوزی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حیزبەکەی گەیشتووەتە تاران.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە هەروەها بەپێی میدیای فەرمیی یەکێتی "بافڵ تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا کۆبوونەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت."