مستەفا کازمی سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکات. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداویش، بڕیارە سەردانی گوندێکی ئەنفالکراوان لە ئامێدی بکات، هەروەها سەردانی پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانییش دەکات.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکات؛ هاوکات بڕیارە سەردانی سلێمانیش بکات.
لەبارەی سەردانەکەی مستە کازمی، هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئامانجی سەردانەکەی کازمی رێککەوتنە لەسەر دەروازەکانی هەرێمی کوردستان"، دەشڵێت، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی "یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات".
رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردووەتەوە لە هاوئاهەنگیی تەواو لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا. هەروەها تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانە کراوە کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرانەکەیدا بۆ بەغدا یەكەم كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆكوەزیران کرد.
سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەپاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو شاندی حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان بەڕێوەچوو، بەتایبەتی پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێمی کوردستان و چۆنێتی جێگیركردنیان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.
گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروستبكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان. چاوەڕوان دەكرێت ئەو لیژنانە ئەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددەكانی دەستووری عێراق بخەنە بەردەستی شاندی باڵای هەردوولا بۆئەوەی رێككەوتنیان لەبارەوە بكرێت.
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد "حكومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی داھاتی نەوتی و نانەوتی و دەروازە سنوورییەكان".