قەڵای نزارکێ لەنێو شاری دهۆک ئەو شوێنە بوو کە تێیدا بە هەزاران کەسی سڤیل، لە کەسوکاریان جیادەکرانەوە و ئەنفالدەکران، ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی سەردانی بۆ دهۆک لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان لەو قەڵایە قسەیکرد و تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی قوربانیانی ئەنفال لەو قەڵایە دانا.
کازمی گوتی، ئەنفال برینێکە لە مێژووی عێراق؛ قوربانیانی ئەنفال ئازارن بۆ هەموو عێراقییەکان. هەروەها قوربانیانی ئەهوار و شوێنە پیرۆزەکان و قوربانیانی خەڵکی ئەنبار و قوربانیانی راپەڕینی شەعبانی 1991.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ