رووداو - سلێمانی
به‌هۆی سكاڵای خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لانده‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاسوار عەبدولواحید بانگکرایه بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ، سەبارەت بە سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لێكۆڵینه‌وه‌ی لەگەڵدا دەکرێت.
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، تەنیا له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان 14 دۆسێی دیكه‌ی هه‌بووە، ئێستا له‌و بنكه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆری سكاڵاكانه‌وه ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان نایه‌ت.
كێشه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند له سلێمانی كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندینجار خاوه‌ن پشكه‌كان له به‌رده‌م دادگای سلێمانی و ئۆفیسی تایبه‌تی شاسوار عه‌بدولواحید خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
نه‌ژاد ره‌شید، یه‌كێك له خاوه‌ن پشكهكانە و ده‌ڵێت، ئێمه نزیكه‌ی 9 هه‌زار كه‌سین كه پاره‌مان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی قازانجی ئه‌و پرۆژه‌یه بین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌كه پابه‌ندنییه به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه له ساڵی 2015ـه‌وه به به‌رده‌وامی سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ