هاونیشتمانیان لە بازاڕی لەنگە خۆیان بۆ جەژن ئامادە دەكەن

رووداو - هەولێر

سەرەڕای قەیرانی دارایی و کەمی مووچە، بەشێک لە بازاڕەكان لە رۆژانی پێش جەژن جمەیان دێت لە کڕیار، بەڵام زیاتر بازاڕی لەنگە و جلوبەرگی كۆنە بازاڕیان گەرمە.

لە بازاڕی لەنگە چەندین جۆر مارکەی جۆراوجۆری جلوبەرگ و پێڵاو هەن و نرخەکانیشیان جیاوازە لەگەڵ بازاڕەکانی دیکە و هەرزانترن.

هەندێک لە دوکاندارەکان پێیانوایە بەشێکی زۆری جەنجاڵی بازاڕی لەنگە دەگەڕێتەوە بۆ کڕیاری  عەرەب وبەشەكەی دیكەش بۆ قەیرانی دارایی كە وایكردووە، هاونیشتمانیان نەتوانن رووبكەنە بازاڕە ئاسایی و گرانبەهاكان. 

زۆربەی جلوبەرگی بازاڕەكانی لەنگە لە وڵاتانی سوێد، نەرویج و کۆریا هاوردە دەکرێن و نرخەکانیش بەپێی جلوبەرگەکان دەگۆڕدرێن.