کۆمیسیۆن ژمارەی بە بەشێکی دیکە لە لیست و بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا

دوێنێ کاژێر 10:47
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لیست و بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 190ی پێدرا.

زۆربەی ئەوانەی کە ژمارەیان پێدرا بەربژێرانی سەربەخۆ بوون، هاوکات هەریەکە لە لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 190 و بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ژمارە 198یان پێدرا.

پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ژمارە 148، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارە 147، نەوەی نوێ ژمارە 157، بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە 114، بەرەی گەل ژمارە 169 و رەوتی هەڵوێستیش ژمارە 161یان پێدرا.

تاوەکو ئێستا ئەو لیست و بەربژێرانەی ژمارەیان پێدراوە بەم شێوەیەن:

پارتی دیموکراتی کوردستان - ژمارە 190
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق - ژمارە 198
کوێخا عومەر تەرەماری - ژمارە 174
سامانی کەمئەندامان - ژمارە 180
جەبار محەممەد رەزا سۆڵەیی - ژمارە 119
جاسم محەممەد حوسێن - ژمارە 106
رزگار ئیبراهیم مەلا محەممەد - ژمارە 187
محەممەد مێرگەتی بەرکارەیی - ژمارە 118
ماهیر محەممەد ئیسماعیل - ژمارە 186
شانۆ بەگزادە - ژمارە 173
سامان نامیق ئیسکەندەر - ژمارە 172
سەفیرە سدقی خورشید - ژمارە 196
خێرخواز شێروان ئەحمەد بارانی - ژمارە 188
شەوکەت عیزەت - ژمارە 101
ئاوات حوسامەدین تەیب - ژمارە 194
سروە کۆیی - ژمارە 178
هێرۆ محەممەد - ژمارە 171
عەلی خۆشناو - ژمارە 176
عیسا نەسری - ژمارە 195
ئیدریس خدر حەسەن خدر - ژمارە 182
حەمکۆ - ژمارە 181
کاروان بەرخەسپی - ژمارە 193
ئیسلام یوسف سندی - ژمارە 197
مامۆستا خدر برای شەهید کوێخا - ژمارە 183
رێدار عەبدولخالق خۆشناو - ژمارە 184
جەلال پەرێشان - ژمارە 170
فەرهاد پیرباڵ - ژمارە 189
بەرزان حاجی کەریم بەرزنجی - ژمارە 192
نیهاد تەیب مەحموود ئاغا - ژمارە 175
دلێر کەریم - ژمارە 185
زێبار هەرکی - ژمارە 191

پێشتر لە 08-04-2024 ژمارە بەم لیستانە دراوە:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 129
هاوپەیمانیی نیشتمانی - ژمارە 162
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان - ژمارە 133
بزووتنەوەی گۆڕان - ژمارە 114
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان - ژمارە 148
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان - ژمارە 147
نەوەی نوێ - ژمارە 157
بەرەی گەل - ژمارە 169
رەوتی هەڵوێست - ژمارە 161
هاوپەیمانیی سەردەم - ژمارە 164
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان - ژمارە 123
بەرەی تورکمانی - ژمارە 146
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە