لەسەر رێگەی دهۆک-زاخۆ ئاگر لە کۆگەیەکی بۆریی پلاستیک کەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی دهۆک-زاخۆ، ئاگر لە کۆگەیەکی کەلوپەلی پلاستیکی کەوتەوە و بەتەواوی سووتا.
ئاگرەکە کاژێر 02:45ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 10-08-2024، کەوتەوە. بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، کۆگەکە بەتەواوی سووتاوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
زیاتر لە پێنج تیمی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان. رائید جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە رووداوی گوت، "سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی نییە. تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان".
ڤیدیۆیەکی دیکەی ئاگرەکەی سەر رێگەی دهۆک - زاخۆ؛ دووکەڵێکی رەش بە ئاسماندا بەرزدەبێتەوە pic.twitter.com/Xa8SDe0ARx
— Rudaw (@Rudawkurdish) August 10, 2024
کۆگەکە دەکەوێتە نزیک گوندی گرشینی لە ناحیەی باتێلی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.