لە قەڵادزێ ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

10-08-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو - راپەڕین

ژنێک لە قەڵادزێ لەلایەن براکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. پۆلیس دەڵیت، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-08-2023 لە گەڕەکی ئاشتی لە قەڵادزێ بووە و ژنێک بەناوی شیوەن عەلی تەمەن 32 ساڵ لەلایەن براکەیەوە بە چەکی جۆری دەمانچە کوژرا.
 
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە نزیک کاژێر 10:00 بووە، ژنەکە لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش بکوژەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە."
 
بە گوتەی پۆلیسی راپەڕین، بکوژ تەمەنی 33 ساڵە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەدا ناوە؛ لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''