سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌یاسای "نیشان و میدالیا" دەنێرێتەوە په‌رله‌مان

10-08-2021
سیروان عەباس
لۆگۆی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
لۆگۆی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرۆژه‌یاسای "نیشان و میدالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان" ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان کردووە و ئەمڕۆ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
 
باڵانبۆ محەممەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرۆژه‌یاسای "نیشان و میدالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان" ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و ئەمڕۆ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەرلەمان دەکات و لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و لیژنی کاروباری پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.
 
پرۆژە یاسای "نیشان و میدالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان" لە 6-6-2021 لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و لە 28-6-2021 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە. بەڵام پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستانەوە پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌.
 
مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان و له‌ مادده‌ی دووه‌مدا، پۆلێنی نیشان و میدالیاكان كراوه‌.
 
به‌گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌م، ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك نیشان و میدالیای فه‌رمی، له‌وانه‌ (نیشانی نیشتمان، نیشانی ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیان، نیشانی پێشمه‌رگه‌، میدالیای به‌رخودان و قاره‌مانێتی) و له‌و چوار نیشان و میدالیایه‌، یه‌كێكیان كه‌ نیشانی پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ كه‌سانی بیانی ده‌به‌خشرێت، كه‌ له‌ بواری مه‌ده‌نی و سه‌ربازی خزمه‌تێكی ناوازه‌ پێشكێش به‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ن. 
 
نیشان و میدیالیاكان به‌ كه‌سایه‌تی سروشتی و واتایی ده‌درێت و بۆ هه‌ر نیشان و میدالیایه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌ بۆنه‌ی تایبه‌تدا ده‌یبه‌خشێت.
 
به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواره‌می پڕۆژه‌ یاساكه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌پاڵێورێن بۆ وه‌رگرتنی نیشان و میدالیا، ده‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر بدرێت و له‌ لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار تاوەکو سه‌رۆكی لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشنیاز بكرێن. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان كه‌سایه‌تی شایسته‌ بۆ وه‌رگرتنی نیشان و میدالیاكان پێشنیاز بكات.
 
به‌گوێره‌ی مادده‌ی پێنجه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌، ئه‌وانه‌ی نیشان و میدالیایان پێده‌درێت چه‌ند ئیمتیازێكیان پێده‌به‌خشرێت، له‌وانه‌: بانگهێشتی بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ نیشتمانییه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌كرێن، به‌خشینێكی دارایی، كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستانەوە‌ دیاریده‌كرێت و له‌ بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تییەکەش‌ خه‌رج ده‌كرێت، له‌ كاتی مردنیشیاندا میراتگره‌كانیان مافی پارێزگاریكردنیان له‌ نیشان و میدالیاكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام مافی به‌ خۆوه‌كردنیان نییه‌.
 
له‌ مادده‌ی شه‌شه‌می پڕۆژه‌ یاساكه‌دا رێكاری وه‌رگرتنه‌وه‌ یان كێشانه‌وه‌ی میدیالیا و نیشانه‌كان دیار كراوه‌، كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستانەوە‌ به‌ مه‌رسووم ده‌كرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

خوێندنی باڵا: نزیکەی 700 دەرچووی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەو قوتابییانەی بەهۆی هەڵەی تەکنیکی و هەڵەی پڕکردنەوەوە ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک نەگەڕابووەوە، هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکانیان کرا و نزیکەی 700 خوێندکارى دیکە وەرگیران