سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په لە مووش ده‌ستگیركرا
رووداو-مووش
لە مووشی باکووری کوردستاندا 3 بەرپرسی هەدەپە دەستگیرکران کە یەکێکیان سەرۆکی لقی هەدەپەیە لە شارەکەدا.
بە بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گستیی مووش، هه‌ریه‌ك له فه‌رهاد چاكی سه‌رۆكی لقی مووش-ی هه‌ده‌په، موخلیسه كاراگوزهل هاوسه‌رۆكی لق و قوتبه‌دین چه‌لیك ئه‌ندامی لق، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی دژه تیرۆری ئاسایشی مووشه‌وه ده‌ستگیركران.
تاوەکو ئێستا روون نییە هۆکاری دەستگیرکرانی ئەو 3 بەرپرسەی هەدەپە چییە، لەمبارەیەوە هیچ راگەیێندراوێکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.