نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

10-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر 17 کیلۆ هۆشبەریشدا گرتووە.
 
راگەیێندراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رێککەوتی 26-05-2024 بۆ 3ی مانگی حەوت، لە دوو چالاکیدا چوار تۆمەتبارەکە دەستگیر کراون، کە "کاری گواستنەوە و بازرگانیی ماددەی هۆشبەر"یان کردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە شوێنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان نەکردووە و رایگەیاندووە، ئەو بڕە هۆشبەرە بە تۆمەتبارەکان بووە و دەستی بەسەردا گیراوە.
 
تۆمەتبارەکان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، لە نزیکەی 4 هەزار و 500 کەس کە لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا حوکمەکانیان بەسەردەبەن، نزیکەی هەزار و 400 کەسیان بەهۆی بەکارهێنان یان بازرگانی بە هۆشبەرەوە حوکمدراون.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "لە ساڵانی رابردوودا ساڵێک 50 کەس بە هۆشبەر حوکم دەدرا؛ شەش مانگی ئەم ساڵ 400 کەس بەهۆی هۆشبەرەوە حوکم دراون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.