خانووە چۆڵەکان بوونەتە سەرئێشەیەکی جدی بۆ حکومەتی ئێران

11-07-2023
فواد حەقیقی
ژمارەیەکی دیاریکراو و روون نییە بۆ ئەوەی چەند خانووی چۆڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن، بەرپرسان باس لە دوو تاوەکو سێ ملیۆن دەکەن.
ژمارەیەکی دیاریکراو و روون نییە بۆ ئەوەی چەند خانووی چۆڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن، بەرپرسان باس لە دوو تاوەکو سێ ملیۆن دەکەن.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

خانووە چۆڵەکان سەرئێشەیەکی جدین بۆ حکومەت. بەگوتەی حەسەن حەمزەلوو، بەڕێوەبەری رێگە و شارسازیی پارێزگای ورمێ لەو پارێزگایەدا 67 هەزار خانووی چۆڵ هەن، 25 هەزار و 700 خانوو تەنیا لە شاری ورمێدایە، ئەوەش ئاماری ساڵی 2016یە و دەکرێت ئێستا زۆر زیاتر بێت.
 
ژمارەیەکی دیاریکراو و روون نییە بۆ ئەوەی چەند خانووی چۆڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن، بەرپرسان باس لە دوو تاوەکو سێ ملیۆن دەکەن.
 
ساڵی 2020 پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی پەسند کرد بۆ ئەوەی باج لە خانووە چۆڵەکان وەربگیرێت، بەو هیوایەی خاوەنەکانیان بەکرێیان بدەن و لەو رێگەیەوە کاریگەریی لەسەر کرێ خانوو دابنرێت و کرێ دابەزێت، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەبووە.
 
داوود مەنزوور، سەرۆکی رێکخراوی باجی ئێران دەڵێت، ''بۆچی نەمانتوانیوە یاسای خانووە چۆڵەکان جێبەجی بکەین؟ کێشەکە چییە؟ ئاخۆ یاسا کێشەی هەیە؟ پێم وایە هەیەتی. ئایا بە سەرپەشککردنی خەڵک بۆ ئەوەی خۆیان بێن و بڵێن خانووی چۆڵمان هەیە، دەتوانین باجی خانووە چۆڵەکان وەربگرین؟ وەڵامی من نەخێرە. ئاخۆ رێکخراوی باج کەمتەرخەمی کردووە؟ نەخێر."
 
مەهدی تۆغیانی، پەرلەمانتارە و ئاماژە بەوە دەکات، یاسایەک کە جێبەجێ نەبووە، "ناتوانین بڵێین ناکارامەیە."
 
بەگوتەی بەرپرسان، نزیکەی 10 ملیۆن خێزان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن کە خانوویان نییە. زۆریشیان کەم داهاتن و بەشی زۆری داهاتیان بۆ کرێ دەچێت.
 
بەگوتەی موحسین حەمزەلوو، هەبوونی خانووە چۆڵەکان بۆ قۆرخکاری لە بازاڕدایە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت خانووە چۆڵەکان دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی بازاڕی خانووبەرەی پارێزگای ورمێ رێکبخەن.
 
بە سەرنجدان بە دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن، بەشێک لە خەڵک بۆ پاراستنی بەهای داراییەکانیان خانوو دەکڕن. هەڵبەت دامودەزگە حکومییەکانیش خانووی چۆڵیان هەیە. تەنیا سێ بانک خاوەنی سێ هەزار خانوون.
 
کێشەی سەرەکیی تۆمارکردنی خانووە چۆڵەکان کۆکردنەوەی زانیارییە کە زیاتر پشت بەستراوە بە خاوەن خانوو، بەڵام زۆر لەوان نایانەوێ باج بدەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە