بنەماڵەی بەندکراوێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان: کوڕەکەمان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە

10-07-2023
جەعفەر موبەشرنیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەندکراوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا. بنەماڵەکەی دەڵێن، لەژێر ئەشکەنجەدا مردووە.
 
پەیمان گەڵوانی تەمەن 24 ساڵ رۆژی 25-06-2023 دەستبەسەر کرا و بۆ ئیتڵاعاتی ورمێ گوێزرایەوە. ئەو هاونیشتمانییە دوای 10 رۆژ لە راگیرانی، باری تەندروستیی تێکچوو و رۆژی یەکشەممە 09-07-2023 لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەستدا.
 
ئەندامێکی بنەماڵەکەی گەڵوانی ئەمڕۆ دووشەممە 10-07-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند کەسێکی بنەماڵەکەی ئەو هاونیشتمانییەیان لە نەخۆشخانە بینیوە و شوێنی ئەشکەنجە و برین لەسەر جەستەی بووە.
 
ئەو خزمەی گەڵوانی ئاماژەی بەوەش کرد، پەیمان هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و پێیانوایە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.
 
ناوەندە ئەمنییەکان هۆکاری دەستبەسەرکردنی پەیمانیان رانەگەیاندووە، بەڵام ئەو خزمەی بە رووداوی گوت، پەیمان بەبێ بەڵگەی دادوەر دەستبەسەر کرا و تەنیا هۆکاری دەستبەسەرکردنیشی ئەندامێتیی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، چونکە پێش سێ ساڵ بۆ ماوەی سێ مانگ پێشمەرگەی ئەو حیزبە بووە.
 
لەبارەی ژیانی پەیمان گەڵوانییەوە ئەو خزمەی دەڵێت، پەیمان دانیشتووی گەڕەکی فەجری مهاباد بوو، تەنیا حەوت مانگ بوو ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، باوکی نەبووە و پرسەکەی لە ماڵی مامیەتی لە گەڕەکی تەپەی قازی لە مهاباد.
 
ئەمە دووەمین بەندکراوی سیاسیی کوردە لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ورمێ گیان لەدەستدەدات. پێش دوو رۆژ، بنەماڵەی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی موسا ئیسماعیلی لەلایەن ئیتڵاعاتی ورمێوە ئاگادارکرایەوە کە کوڕەکەیان گیانی لەدەستداوە. بنەماڵەی موسا ئیسماعیلی دەڵێت، لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.
 
موسا ئیسماعیلی، تەمەن 32 ساڵ، دوو منداڵی هەیە و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستبەسەر کرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. محەممەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە

زانکۆی کۆیە: دەستپێشخەریی زانکۆی سەوزمان بردووەتە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا

شاندێکی زانکۆی کۆیە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەشدارە. سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، پڕۆژەیەکیان هەیە کە دەیانەوێت ئامرازەکانی گواستنەوە لە سووتەمەنییەوە بگۆڕن بۆ وزەی پاک و، هەوڵ دەدەن پاڵپشتیی دارایی بۆ بەدەستبهێنن