لە دەروازەی سەرزێڕی بۆ یەکەمجار مۆر لە پاسپۆرت دەدرێت

10-07-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
نیشانەکردن دەروازەی سەرزێری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دەروازەی سەرزێریی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار مۆر لە پاسپۆرتی هاونیشتمانییان دادەرێت کە بەو رێگەیە گەشت دەکەن.
 
عیرفان سلێمان، بەڕێوەبەری دەروازەی سەرزێریی نێوان باکوور و باشووری کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 10-7-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند "ئەمڕۆ لە دەروازەی ئێمە، مۆر لە پاسپۆرتی ھاووڵاتییان دەدرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئەو دەسەڵاتەمان نەبوو و تەنیا دەمانتوانی مۆر لە فۆرم بدەین".
 
دەروازەی سەرزێری (دەشتان)ـی نێوان باکوور و باشووری کوردستان، دەکەوێنە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە باکووریش دەکەوێتە سنووری پارێزگای جولەمێرگ، لە ساڵی 2015ـدا بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.
 
پێشتر ئەگەر هاونیشتمانییەک لەڕێگەی ئەو دەروازەیە چووبووایە باکووری کوردستان یان تورکیا، لە دەروازەکەوە دەسەڵاتی ئەوە نەبوو مۆر لە پاسپۆرتەکەی بدرێت، تەنیا دەیانتوانی فۆرمێکیان بۆ مۆر بکەن بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەنەوە ئەوان لەو دەرەوازەیەوە گەشتیان کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.