رووداو - دهۆک
کاوە سەبری بۆتانی و هاوژینەکەی دوو گەڕیدەن و لە نەرویجەوە بە ماتۆڕسکیل هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و دوو هەفتە دەمێننەوە؛ دەیانەوێت سەردانی دهۆک، هەولێر، بارزان و پەرستگەی لالش دەکەن.
ماریانا بۆتانی، ماتۆڕسوار دەڵێت، لە باکوورەوە بۆ باشوور، لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەڵاتی ئەوروپا و دواتریش بۆ تورکیا و پاشان بۆ کوردستان بە ماتۆڕ هاتوون و کێشەیان نەبووە.
ئەم دوو ماتۆڕسوارە ئەندامی گرووپێکی 4000 ماتۆڕسوارین، گەشتەکەیان بۆ دهۆک بۆ گرووپەگەیان کارێکی گەورەیە، چونکە کەم ماتۆڕسوار هەیە رێگەیەکی هێندە دوورمەودا ببڕێت.
وێستگەی یەکەمی گەشتەکەی کاوە و هاوژینەکەی سەردانی پەیکەری باوکی کاوە بوو، کە هۆزانڤان سەبری بۆتانییە و پەیکەرەکەی لەنێو پارکی ئازادیی دهۆکە.
کاوە سەبری بۆتانی، ماتۆڕسوار دەڵێت، 35 رۆژ مۆڵەتیان لە گرووپەکەیان وەرگرتووە و ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس چاودێرییان دەکەن، تاوەکو ئێستا کەم کەس هەبوون لە ئەوروپا کە 10 وڵات و دواتریش تورکیا ببڕن و بێنە کوردستان. هەروەها کاوە باسی لەوە کرد کە هاوژینەکەی بەلایەوە شتێکی سەیرە کە توانیویانە ئەو کارە بکەن و بە سەلامەتی بگەنە کوردستان.
ئەو دوو هاوژینە دەستپێکی گەشتەکەیان رۆژی 26ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ماڵی خۆیانەوە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجەوە دەستپێکرد، دوای 14 رۆژ و بڕینی 6400 کیلۆمەتر و 10 وڵات، گەیشتنە دهۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ