500 پاسەوان بۆ ناوچە کوردستانییەکان دادەمەزرێندرێن

10-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 500 پاسەوان بۆ شوێنەوارەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت؛ ئەندامێکی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت، دەبێ دامەزراندنەکە لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە بێت.
 
رۆژی دووشەممە 10-06-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و  ژمارەیەک بڕیاری پەسند و دەرکرد. لەوانە پەسندکردنی راسپاردەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگی نێوان پارێزگاکانی سەبارەت بە دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پاسەوانی ناوچە شوێنەوارییەکان، کە دەبێ خەڵکانی هەمان پارێزگا بن.
 
دامەزراندنەکە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت: کەرکووک 100 پلەی دامەزراندن، نەینەوا 250، دیالە 75، سەلاحەدین 75، واست 75، بەغدا 100، بابل 150، زیقار 150، مەیسان 75، دیوانیە 75، ئەنبار 50، نەجەف 75، کەربەلا 75، موسەننا 100 و بەسرە 100 پلەی دامەزراندن. 
 
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو 100 دامەزراندنەی کە بۆ کەرکووک تەرخانکراوە، دەبێ لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە بێت، رێگەش نادەین بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەن ئەمانە دابمەزرێنرێن".
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی، "دەبێ بەشی کورد لەو دامەرزراندنە پارێزراو بێت. بەگوێرەی شایستەی هەڵبژاردنیش پێویستە نیوەی دامەزراندنەکە بۆ کورد بێت و نیوەکەی دیکەش بۆ پێکهاتەکانی دیکە بێت".
 
بە گوتەی ئەحمەد کەرکووکی، حەوت هەزار و 300 دامەزراندنی دیکە لە پارێزگاکە راگیراون، تاوەکو ئەوکاتەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و رەزامەندی لەسەر دامەزراندنەکان دەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".