قوتابییانی قوتابخانەی کادمس لە دهۆک بە نمایشی جیاواز ئاهەنگی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندنیان سازکرد

10-06-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی قوتابخانەی کادمس لە دهۆک
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی قوتابخانەی کادمس لە دهۆک
نیشانەکردن قوتابخانەی کادمس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

قوتابییانی قوتابخانەی کادمس لە دهۆک خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکرد و چوونە سەر سەکۆی شانۆ و بە توانایەکی بەرزی هونەری و متمانەبەخۆبوونەوە، بە گرووپ گۆرانییان گوت و سەمایان کرد. خوێندنی کادمس، لەسەر سیستمی سابیس دانراوە و قوتابییەکانی زۆر و باش فیردەبن.
 
قوتابییانی پۆلی دوو لە قوتابخانەی کادمسی نێودەوڵەتی لە دهۆک، بە جلوبەرگی فڕۆکەوانان خۆیان ئامادەکرد بۆ ئەوەی لەسەر شانۆ چالاکی بکەن.
 
لاڤا سەیف، یەکێک لە قوتابییەکانی قوتابخانەی کادمسە و پۆلی دووە، ماوەی دوو هەفتەیە خۆی بۆ ئەو چالاکییە ئامادە دەکات تاوەکو لەسەر شانۆ گۆرانی بڵێت و رۆڵی فڕۆکەوان بگێڕێت.
 
لاڤا دەڵێ "من، وەکو فڕۆکەوان خۆم ئامادەکردووە و دەچمە سەر ستەیج و لەگەڵ هەڤاڵانی خۆم سەما دەکەم".
 
قوتابخانەی کادمسی نێودەوڵەتی ئاهەنگی ساڵانەی کۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵی بە گۆرانی کۆتاییپێهێنا و 250 قوتابی بەشدار بوون، هەرچەند قوتابیێک گرووپێکیان پێکهێنابوو و چالاکیی جیاوازیان پێشکێش کرد.
 
هەمسات ئەلبەیاتی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی کادمس لە دهۆک دەڵێ "ئێمە، SLOـمان هەیە، واتا رێکخستنی ژیانی قوتابیان کە قوتابییەکان فێری شتی گرنگ دەکات، فێریان دەکات چۆن داهاتووی خۆیان بنیاتبنێن، چۆن کەسایەتیی خۆیان بنیاتبنێن. ئەمە ئەوەیە، کە سابیس پێشکێشی هەر قوتابیێکی دەکات، هەر لە تەمەنی سێ ساڵییەوە تاوەکو پۆلی دوازدەیەم".
 
دایک و باوکی قوتابییان دڵخۆش بوون بەو توانایەی منداڵەکانیان لە ئاهەنگی کۆتایی قوتابخانەکەیان نیشانیان دا و بە گەرمییەوە پشتیوانییان کردن.
 
د. هۆزان تەوفیق، پزیشکە و کەسوکاری قوتابییەکی قوتابخانەکەیە و دەڵێ "لەو تەمەنەدا بتوانن بچنە سەر ستەیج و کۆنسێرت بکەن، ئەمە وادەکات چارەنووسێکی زۆر باشیان هەبێت".
 
قوتابخانەی کادمس لە ساڵی 2018 لە دهۆک دامەزراوە و زیاتر لە 300 قوتابی تێیدا دەخوێنن، هەر لە قۆناخی باخچەی ساوایان تاوەکو پۆلی نۆی بنەڕەتی، قوتابخانەکە بە سیستەمی سابیس و زمانی خوێندنی ئینگلیزییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاڵاو کۆسرەت رەسوول، بەربژێری ئەو حیزبە لە هەولێر

بافڵ تاڵەبانی: غاز رادەست ناکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن بە خەڵکی کۆیە دەدات، ئەگەر دەنگیان پێبدەن، ئەو شارە بکاتە "ئیدارەی سەربەخۆ". بافڵ تاڵەبانی لە گوتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانی لە کۆیە رایگەیاند "غاز رادەست ناکەم".