فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەکۆبوونەوەدان

10-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان
سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و لەیەکدی نزیکبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدان.
 
لە کۆبوونەوەی دوێنێ (9-6-2023)ـی پەرلەمانی عێراق بەهۆی یەکدەنگیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ناڕازیبوونیان لە بڕگەیەکی مادەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە، کە تێیدا باس لە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لەئەگەری ناکۆکیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، دەنگدان لەسەر ئەو مادەیە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
 
سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتی "بەلای ئێمەوە بڕگەی حەوتەمی ماددەی چواردەیەم هیچ جێگەی گفتوگۆ نییە، هەموو هەوڵەکانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، هەم لە هەوڵی سیاسی و هەم لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بۆ ئەوەن و لەسەر هێڵین، تاوەکو هەموومان کۆک بین لەسەر ئەو ماددەیە. زۆر بە جیدی کاربکەین لەسەر ئەو مادەیە کە ببێتە پرسێکی کوردی، چونکە بەجیدیش ئەو بابەتە پەیوەندی بە هەموو هاووڵاتییانی کوردستانەوە هەیە".
 
بڕگەی 7ـی مادەی 14ـی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کە دوێنێ هەوڵ هەبوو بگۆڕدرێت، ئەمە بوو "ئەگەر کێشە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دروستبوو و لەماوەی 30 رۆژدا چارەسەر نەکرا، لیژنەیەک پێکدەهێندرێت و لیژنەکە راپۆرت دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەو بڕیاری لێدەدات"، بەڵام هەوڵدرا بگۆڕدرێت بۆ ئەمە؛ "ئەگەر ناکۆکییەک هەبوو، ماوەیەک بدەن کە 15 رۆژ بێت و دوای ئەوە پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان ببڕن"، ئەمەش بووە جێگەی ناکۆکیی لایەنە کوردستانییەکان و بەو هۆیەوە دەنگدان لەسەر ئەو مادەیە دواخرا.
 
سەبارەت بەوەی هیچ گەرەنتییەک هەیە، کە ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد پەرلەمانتاران دەنگ بە دەقەکەی یەکەمجاری بڕگەی حەوتەمی مادەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە بدەن و کێشەی بۆ دروست نەکەن، سیپان شێروانی گوتی "ئەمڕۆ رێککەوتن کراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی بەمشێوازە بڕوات، کە لەکاتی بوونی کێشەدا بچێتەوە لای سەرۆکوەزیران، بەڵام ئەمە عێراقە و ئەزموونی پێشوو پێمان دەڵێت، هیچ شتێک جێگەی گەرەنتی نییە. ئێستاش بەڕێز دکتۆر شاخەوان (جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق) لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبووەتەوە کە ئەم بابەتە بکرێتە بابەتێکی گشتی و، پرسێکی کوردی، تاوەکو تەواوی لایەنە کوردییەکان بە جیدییەوە کاری لەسەر بکەن".
 
دوێنێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر دوو مادەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان درا، مادەی 14 ماوە کە لەم کۆبوونەوەیەی بڕیارە ئەمشەو بکرێت، دەنگی لەسەر بدرێت. لە ماددەی 14ـدا تەنیا کێشە لەسەر بڕگەی حەوتی مادەکە هەیە و هەریەک لە د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی و ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداویان گوت "رێککەوتنی لەسەر کراوە و کێشەکەی چارەسەر کراوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافییەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی لە 13 بۆ 5 ملیار دینار دابەزی

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو زیاتر بوو لە 13 ملیار دینار.