رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە کەسێکی نیپاڵی کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە، لە زێی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنکا.
ئامانج محەممەد، ئەفسەر لە تیمی مەلەوانیی بنکەی شارستانیی خەبات بە رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسەی خنکاوە ناوی نیسئال نیترا بادوراییە و تەمەنی 33 ساڵە، بەمەستی ماسی گرتن لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی چووبوونە سەر زێی گەورە لە قەزای خەبات."
ئەو ئەفسەرە باسی لەوە کرد، "ئەو کەسەی خنکاوە پیشەی چێشتلێنەر بووە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی هەولێر و دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری بووە".
ئامانج محەممەد گوتیشی، "تیمی مەلەوانیی خەبات کاژێر 4:55 خولەک بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمەکە دەرچوونە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ