ئاوی کۆیە هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە: دوو رۆژ ئاو دابەش ناکرێت

10-04-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری ئاوی شاری کۆیە رایگەیاند، وێستگەکانی وەرگرتنی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە پاکدەکرێنەوە، بۆیە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی شارەکە بۆ ماوەی 48 کاژێر ئاویان دەبڕێت.
 
هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو رایگەیاند، لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 13 و 14ی نیسان، یەکەی وەرگرتنی وێستگەی ئاوی بۆگد-کۆیە پاکدەکەنەوە و بۆ 48 کاژێر ئاو دابەشناکرێت.
 
پرۆژەی وێستگەی ئاوی بۆگد – کۆیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکان و رۆژانە ئاوی 65٪ی دانیشتووانی شارەکە دابین دەکات. بەگوتەی هۆگر کەیفی، ساڵانە بەر لە دەستپێکی وەرزی گەرما و هاوین وێستگەکانی وەرگرتنی ئاو پاکدەکرێنەوە، هەفتەی داهاتوو وەک ئامادەکارییە بۆ وەرزی هاوین، بۆ ماوەی دوو رۆژ یەکەی وەرگرتنی پرۆژەکە پاکدەنەوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە، شارەکە سێ سێ سەرچاوەی ئاوی هەیە، یەکەم پرۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە رۆژانە ئاوی 65٪ی دانیشتووانی شارەکە دابین دەکات و لە هەرکاژێرێكدا 1100 مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و رۆژانە نزیکەی 22 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکات. دووەم هەوەها پرۆژەی ئاوی تەقتەق-کۆیە، 30٪ی ئاوی خواردنەوەی شارەکە دابین دەکات، لە کاژێرێکدا نزیکەی 450 مەتر سێجا لەکاژێرێکدا کە رۆژانە نزیکەی هەشت هەزار مەتر ئاو دابین دەکات. لەگەڵ چوار بیری ئیرتیوازی لە شارەکە.
 
هۆگر کەیفی دەڵێت، شاری کۆیە کەمترین ئاستی پشتبەستنی بە ئاوی ژێرزەوی هەیە، پرۆژەیەکیان هەیە بۆ ئەوەی پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی بگەیێنینە سفر.
 
بەڕێوەبەری ئاوی شارەکە ئاماژەی بەوە دا لەناوەندی شاری کۆیە، نزیکەی 19 هەزار هاوبەشی ئاو هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی 87.9٪ی هاوبەش پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە.
 
لەبارەی قەرزی ئاو لەسەر هاوبەشان، هۆگر کەیفی گوتی: "ئەو قەرزانەی تاوەکو 31-8-2018 لای هاووڵاتیانە، لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییەکانە، نزیکەی هەشت ملیار و نیو دینارە، بەڵام لەدوای 1-9-2018 پارەی ئاو لای کەرتی تایبەتەوە کۆدەکرێتەوە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.